نوێنه رایه تی حکومه تی هه رێمی کوردستان به شداری له ڕۆژی نیشتیمانی که ته لۆنیا ده کات
هەواڵ : 9/11/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. هاورێ یوسف بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی بازرگانی و
وەبەرهێنان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە بۆنەیەکی
تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی کەتەلۆنیا.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان بە ناوی نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی رۆژی نیشتیمانی هەرێمەکەی لە خاتوو ئێلینا مۆیا
نوێنەری تازەی کەتەلۆنیا و گەلی ئەو هەرێمە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست. هاوکات ئاماژەی
بە پەیوەندیە بەهێزەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و کەتەلۆنیادا و هیوای
خواست لە داهاتوودا ئەو پەیوەندیانە گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.
لە هەمانکاتدا سوپاسی نوێنەری پێشووی کەتەلۆنیا فڕانسێس کلارێت
کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی و هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم
بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو نوێنەرایەتی و هەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا.
لە بۆنەکەدا
کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا و دیپلۆماتکارە جیهانیەکان بەشداربوون و هەلێکی
باش بوو بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دوایین پێشهاتەکان و رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان
لە ناوچەکە.
لەندەن
١١ی ئەیلولی
٢٠٢٦