نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەیەکی رێزلێنان دەکات
هەواڵ : 9/12/2026
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان بەشداریکرد لە بۆنەیەکی رێزلێنان لە نووسەر و ئەدیب و کەسایەتی کۆمەلگای
کوردی لە بەریتانیا سەربەست کەرکوکی.
لە
بۆنەکەدا کە لەلایەن رێکخراوی کیاوە رێکخرابوو، وە ژمارەیەك لە دیاسپۆرای کوردستان
ئامادەبوون، نوێنەری حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بەشداریکردنی لەو
بۆنەیە و پێزانینی خۆی بۆ سەربەست کەرکوکی دەربڕی و بە کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی تایبەت لە ناو
کۆمەڵگەی کوردی لە بەریتانیا ناوزەد کرد. ووتیشی ژیان و کارەکانی ناوبراو
ڕەنگدانەوەی بەرزترین بەهاکانی ورە، فەرهەنگ و خۆڕاگریی گەلەکەمانن، کە تەمەنێکی
تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی فێربوون، ئەدەب، هۆشیاریی سیاسی و ڕۆشنبیریی گەلەکەی و
خزمەتکردنی کۆمەڵگای کوردی لە بەریتانیا.
کاروان جمال تاهیر هاوکات سوپاسی رێکخراوی کیا و عەتا
موفتی و تەواوی تیمەکەی کرد بۆ ئەم دهستپێشخهرییه جوان و نهرێته و ووتی پێویستە
پێزانینمان ههبێت بۆ ئهوانهی که توانا و بههرهکانیان تهرخان دهکهن بۆ
کۆمهڵگهکهیان و خزمهت کردن له بواره جیاکانی ژیاندا.
رێکخەرانی بۆنەکە لەلای خۆیانەوە
سوپاسی پشتیوانی
بەردەوام و ئامادەیی هەمیشەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمیان کرد لە چالاکی و بۆنە
کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا، ئەوەشیان بە نیشانەی
خەمخۆریی قووڵ و بڕوابوونیانە بە بەهادان بە توانا، ماندووبوون و خزمەتی
کەسایەتییە دیارەکانی گەلەکەمان.
لەندەن
١٢ی
ئەیلولی ٢٠٢٦