نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 9/2/2026
هەرێمی کوردستان، سلێمانی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی کرد لە
شاری سلێمانی و لەگەڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی بۆردی دامه‌زراوه‌كه کۆبۆوە.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رۆڵی گرینگی
دامەزراوەی ڤیژن و سەنتەرە هاوشێوەکانی کرا لە دروستکردنی کاریگه‌ری له‌سه‌ر دارێژه‌ران و دروستکه‌رانی
بڕیار و ڕۆڵی بونیاتنه‌رانه‌یان له دروستکردنی ستراتیج و به‌رچاووڕوونی. هاوکات باسی ڕۆڵی دامه‌زراوه هیزریەکان و گرینگی هاوبه‌شی و پرۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه هیزرییه‌کانی شانشینی به‌ریتانیا کرا. لەو سۆنگۆیەشەوە
ئامادەیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگیەك دووپات کردەوە.
سلێمانی-
هەرێمی کوردستان
٢ی
ئەیلولی ٢٠٢٦