جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێم دەکات

Alternate Text هەواڵ : 8/27/2026

هەرێمی کوردستان، سلێمانی، www.uk.gov.krd. جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کودرستان و بەریتانیا و هێزی ستراتیژیی ئەو پەیوەندیە مێژوویانە لەگەڵ بەریتانیا و جەخت لەسەر گرینگی گەشەدان بەو پەیوەندیانە کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا باسی پێکهینانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا و هاوکات باسی ئاستی هه‌ماهه‌نگیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا کرا له‌ بواره‌ جیاکاندا و جەخت لەسەر بره‌ودانی زیاتری هه‌ماهه‌نگییه‌کان کرایەوە له‌پێناو سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێم .

سلێمانی- هەرێمی کوردستان
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦