سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێم دەکات
هەواڵ : 8/18/2026
هەرێمی کوردستان، هەولێر، www.uk.gov.krd. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پێشوازیکرد لە کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا.
لە
دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان
و بەریتانیا کرا و بە مێژوویی و گرینگ وەسفکرا. هاوکات جەخت لەسەر رۆڵی گرینگی
بەریتانیا لە ناوچەکە و گرینگیدان بە بەهێزترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی
کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا. نوێنەری حکومەتی هەرێم تێڕوانینی حکومەتی
بەریتانیای لەو بوارەوە خستە ڕوو و جەختی لەسەر بەدواداچوونی بەردەوامی بەریتانیا
کردەوە بە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم.
هەولێر- هەرێمی کوردستان
١٨ی ئابی ٢٠٢٦