نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێ دەستنیشانکراوی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەواڵ : 7/15/2026
نووسینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە خاتوو هۆلی ڤێر کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان و شاهین دالیا سەرۆکی تیمی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد و به‌گه‌رمی
پیرۆزبایی خۆی ئاراسته کرد وه هیوای سەرکەوتنی لە پۆستە تازەکەیدا بۆ خواست.
لەلای خۆیەوە، خاتوو هۆڵی ڤێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە وەك کونسوڵی گشتی
تازەی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا و جەختیشی لەسەر
ئەوە کردەوە کەوا بە هەموو توانایەکیەوە کار دەکات بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیە
بەهێزەکانی نێوان شانشینی یەکگرتوو و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا. هاوکات
ئاماژه‌ی به‌وه دا که کاری چڕ له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویاته‌کان ده‌کات بۆ فراوانکردنی
هه‌ماهه‌نگی له‌وانه‌ش بواری ئابووری.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کەوا پەیوەندیە
دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو بەهێز و مێژوویین و رۆڵی بەریتانیای
بەرز نرخاند لە قۆناغه جیاکانی هه‌رێمی کوردستان و پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان
و ڕێگاکانی زیاتر بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌ش خسته ڕوو. لەو
سۆنگۆیەشەوە ئامادەباشی نوێنەرایەتی بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگیەك دووپات کردەوە
لەسەر پرس و بابەتە گرینگەکان کە جێی بایه‌خی هەردوو لایەنە.
لە درێژەی دیدارەکەدا ژمارەیەك پرسی گرینگی هه‌رێمی و ناوخۆیی گفتوگۆیان
لەسەر کرا.
نووسینگەی نوێنەرایەتی
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٦