نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا سەردانی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کرد

Alternate Text هەواڵ : 8/16/2022

کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سه‌ردانی د.هێمن هەورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر کۆمەڵێك پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ئێستایی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

لەلایەن خۆشیەوە نوێنەری حکومه‌تی هەرێم پوختەیەکی لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا پێشکەش کرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیەکان و فراوانکردنی بواره‌کان کرده‌وه‌.