English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
بەشي خوێندني باڵا و کەلتوور

بەشي خوێندني باڵا و کەلتوور

زانياري پەيوەنديکردن:
لقاء حسن بەڕێوەبەري بەشي خوێندني باڵا و کەلتوور
ناونيشان:
Kurdistan Regional Governmnet UK Representation
Department of Education and Culture
5th Floor, 50 Broadway

London

SW1H 0RG

Tel: 02071524092

Email: info@uk.gov.krd

 

بەشي خوێندني باڵا و کەلتوور لە نوێنەرايەتي حكومەتي هەرێم لە بەريتانيا ئەم خزمەتگوزاريانە پێشکەش دەکات:

  1. نامەي پشتگيري دارايي و ڤيزە
  2. نامەي پشتگيري بە شێوەيەکي گشتي
  3. ڕاستاندني بڕوانامەکاني خوێندني باڵا
  4. داشکاندني بليتي فڕۆکە لە هێڵي ئاسماني عێراق تەنها بۆ قوتابيان

نامەکاني پشتگيري ڤيزە ، دارايي و پشتگيري بە شێوەيەکي گشتي

بەڵگەنامەکاني پێويستن بۆ نامەي پشتگيري بۆ قوتابياني تواناسازي:

تێبيني: تکايە گشت داواکاراني نامەي پشتگيري دەبێت کۆپي يەکێك لەم بەڵگەنامانەي خوارەوە بهێنن:

  • کۆپي پاسپۆرتي عێراقي
  • نامەي پشتگيري دارايي لە وەزارەتي خوێندني باڵا و توێژينەوەي زانستي حكومەتي هەرێمي کوردستان
  • نامەي بەخشيني شوێن لە زانکۆ بۆ خوێندني ماستەر و دکتۆرا بە بەرواري دەستپێکردني خوێندنەکەيان

تێبيني: قوتابياني دکتۆرا لە ساڵي دووەم و سێ‌يەم دەبێت ڕاپۆرتي پێشکەوتن لە زانکۆ بهێنن

  • نامەي بەخشيني کۆرسي ئينگليزي پێش خوێندنەکە بە بەرواري دەستپێکردن و بەرواري تەواوکردني کۆرسەکە ، ئەگەر تەواو بووبێت ، تکايە کۆپيەکي بڕوانامە بهێنە
  • فۆرمي ڕەزامەندي قوتابي حکومەتي هەرێمي کوردستان

پرۆسەي ڕاستاندن (تەسديق) ي بڕوانامەکان تەنها بۆ ناو هەرێمي کوردستان:

تکايە بۆ ڕاستاندني بڕوانامەکەت ئەم بەڵگەنامانەي خوارەوە لەگەڵ خۆت بێنە يان پۆستي بکە بۆمان ئەگەر بە پۆست بيان نێريت دەبێت بە پۆستي تايبەت بێت و زەرفێکي نامەي گەورەي لەگەڵ بنێريت کە ناونيشانت و پولي پۆستي تايبەتي لەسەر بێت:

  1. کۆپي ئۆريجيناڵي بڕوانامەي ماستەر يان دکتۆرا ، هەروەها دوو کۆپي لە هەريەکە لە بڕوانامە و ترانسکريپت
  2. کۆپي پاسپۆرت (عێراقي يان بەريتاني)
  3. پڕکردنەوەي فۆرمي ڕێگاپێداني قوتابي (Student Consent Form) کە ڕێگا بە نوێنەرايەتي حکومەتي هەرێم لە بەريتانيا دەدات تاکو بتوانێت پەيوەندي بە زانکۆکە بکات
  4. نامەيەكي فەرمئ لەو زانکۆيەي کە بڕوانامەکەي لێ دەرچووە و نابێ بەرواري دەرچووني نامەکەي زانکۆ لە 4 هەفتە زياتربێت دەري بخات کە لەو زانکۆيە بڕوانەمەکەت بە دەستهێناوە
  5. پێویستە بڕوانامەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا (FCO) بە یاسایی بکرێت پێش ئەوەی بیهێنن بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم.

داشکاندني بليتي فڕۆکە لە هێڵي ئاسماني عێراقي:

  1. فۆرمي بەڵێندان
  2. فۆرمي ‌هێڵي ئاسماني عێراقي
  3. کۆپي پاسپۆرت
  4. نامەي بەخشيني زانکۆ
  5. نامەي پشتگيري دارايي لە وەزارەتي خوێندني باڵا و توێژينەوەي زانستي حكومەتي هەرێمي کوردستان

فۆرمەکان:

  1. فۆرمي بەڵێنداني قوتابي
  2. نامەي ڕەزامەندي
  3. فۆرمي داشکاندني بليتي فڕۆکە لە هێڵي ئاسماني عێراقي
  4. گۆڕيني زانکۆ
  5. فۆرمي تۆمارکردني قوتابيان

هەواڵەکان: 

وەزيري خوێندني باڵا:ريزبەندي زانكۆكاني كوردستان رادەگەيەنين

ڕاپۆرتە هەواڵێکي کەناڵي  NRT سەبارەت بە کێشەي قوتابياني تواناسازي

لينکە بە سوودەکان:
وەزارەتي خوێندني باڵا و توێژينەوەي زانستي
بۆ پرسيارکردن بەشێوەيەکي گشتي
داواکردني پارە

بۆ پەيوەنديکردن بە بەشي تواناسازي
بۆ بەدواداچووني داواکاريەکان لە بە بەشي تواناسازي
بۆ خوێندن لە بەريتانيا
ڕيزبەندي تەواوي زانکۆکاني بەريتانيا
ڕيزبەندي زانکۆکاني بەريتانيا
خشتەي لوتکەي زانکۆکاني بەريتانيا
فيستيڤال و بۆنە و پشووە فەرميەکان لە بەريتانيا
ئامۆژگاري پراکتيکي
هەواڵەکاني پەروەردە و بۆنەکان لە بەريتانيا

 

دەتوانن فۆرمي ڕێگاپێداني قوتابي (Student Consent Form) دابگرن  بە شێوازي پي دي ئێف بە کليك کردن لەسەر (Student Consent Form)

زانکۆکاني هەرێمي کوردستان

زانکۆي سەلاحەدين – هەولێر

زانکۆي کوردستان – هەولێر

زانکۆي ئيشق

زانکۆي سابيس

زانکۆي کۆيە

زانکۆي سلێماني

زانکۆي ئەمريکي – سلێماني

زانکۆي دهۆك