English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
هه‌رێمي کوردستان

کوردستان هه‌رێميکي فيدڕاڵييه‌ له‌ عيراقي فيدڕاڵدا. سنووره‌کاني له‌ ڕۆژئاواوه‌ سوريايه‌ و له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئێرانه‌. تورکيا ده‌که‌وێته‌ باکووري هه‌رێمه‌که‌مان. ده‌شتاييه‌ به‌ پيته‌کاني له‌گه‌ڵ چياکاني زاگرۆس تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌ و ڕووباري ديجله‌ به‌ ناويدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.


ڕووبه‌ري کوردستان 40،643 کيلۆمه‌تر چوارگۆشەیە کە لە ڕووبەری هۆڵەندا گەورەترە و چوار ئەوەندی ڕووبەری لوبنانە
ژماره‌ي دانيشتوواني 5،200،000 که‌سه‌ ئەم ژمارەیە تەنها ژمارەی دانیشتوانی ناوەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
پايته‌ختي هه‌رێم شاري هه‌ولێره که‌ به‌ (ئه‌ربيل)يش ناسراوه‌
زمانه‌کان: زماني سه‌ره‌کي کوردييه‌، هه‌روه‌ها زمانه‌کاني تورکماني و عه‌ره‌بي و ئه‌رميني و کلدۆ ئاشووري و سريان له‌ هه‌رێم قسه‌يان پێده‌کرێت.
دراو: ديناري عيراقي

بۆ زانياري زياتر له‌سه‌ر خه‌ڵکي هه‌رێمي کوردستان، مێژوو و جوگرافيا و زمان و ئابووري و زانياري له‌سه‌ر چۆنييه‌تي سه‌فه‌رکردن بۆ کوردستان تکايه‌ سه‌رداني ماڵپه‌ڕي سه‌ره‌کي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان بکه‌.