English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان

حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان بڕواي به‌ وه‌ هه‌يه‌ که‌ هاوپه‌يمانييه‌تييه‌کي به‌هێزي هه‌بێت له‌گه‌ڵ ديموکراتخوازه‌کان ، هه‌روه‌ها کارده‌کات بۆ درووستکردني په‌يوه‌ندييه‌کي پێشکه‌وتوو له‌گه‌ڵ ووڵاتاني دراوسێ. ئێمه‌ له‌ ڕێگاي گفتوگۆ و ئاڵ و گۆڕي بير و ڕاوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ين که‌ په‌يوه‌ندييه‌کي باش له‌گه‌ڵ جيهاني ده‌ره‌وه‌ ببه‌ستين.
 
ده‌يه‌ها ساڵ بوو حکومه‌ته‌ ڕابردووه‌کاني عيراق و به‌تايبه‌تيش ڕژێمي به‌عس وسه‌ددام حسێن به‌ په‌يڕه‌وکردني  سياسه‌تێکي چه‌وسێنه‌رانه‌ خه‌ڵکي هه‌رێمي کوردستانيان دابڕي بوو له‌ جيهاني ده‌ره‌وه‌. له‌ ساڵي 2003 ه‌شه‌وه‌ حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان جه‌ختي له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ڕۆڵي کاريگه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگاي نێوده‌وڵه‌تي ببينيت له‌ ڕێگاي درووستکردن و به‌هێزکردني په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌. ئه‌و سياسه‌ته‌ له‌لايه‌ن فه‌رمانگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان سه‌رپه‌رشتي ده‌کرێت.
 
فه‌لاح موسته‌فا به‌کر سه‌رۆکايه‌تي فه‌رمانگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان  ده‌کات. ئه‌و فه‌رمانگه‌يه‌ له‌ نزيکه‌وه‌ کار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تي کاروباري ده‌روه‌ي حکومه‌تي عيراقي فيدڕال ده‌کات بۆ به‌ره‌وه‌ پێشبردني چالاکييه‌کاني ووڵات و هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه. ‌
 
فه‌رمانگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان خاڵي په‌يوه‌ندي سه‌ره‌کييه‌ بۆ کۆنسوڵخانه‌ و فه‌رمانگه‌کاني باڵيۆزخانه‌کان له‌ هه‌ولێر. تيمي پڕۆتۆکۆڵي فه‌رمانگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ زانياري  و هاريکاري پێشکه‌ش به‌ سياسه‌توانان و ديپلۆماتکاران و نوێنه‌ره‌ بازرگانييه‌کان و ميدياکاني ده‌ره‌وه‌ و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌کان ده‌کات ئه‌وانه‌ي که‌ ده‌يانه‌وێت زانياري زياتر ده‌رباره‌ي هه‌رێمي کوردستان بزانن. ده‌توانن سەرداني ماڵپەڕي  فه‌رمانگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان بکه‌ن له‌ ڕێگاي ئه‌و لينکە:‌ فەرمانگەي پەيوەنديەکاني دەرەوە
 
 
نوێنه‌رايه‌تييه‌کاني حکومه‌تي هه‌رێم له‌ جيهان
 
حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان نوێنه‌رايه‌تي هه‌يه‌ له‌ ئوستوڕاڵيا، به‌لجيکا( بۆ کاروباري يه‌کێتي ئه‌وڕوپا)، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانيا، ئێران، ئيتاڵيا، ئيسپانيا، به‌ريتانيا و ئه‌مريکا). ئه‌و نوێنه‌رايه‌تييانه‌ په‌يوه‌ندييه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کان و په‌رله‌مانه‌کاني ئه‌و ووڵاتانه‌ و ڕه‌وه‌ندي  کوردي وکۆمه‌ڵگا گشتييه‌کاني تر له‌و ووڵاتانه‌ ڕێك‌ ده‌خه‌ن. بۆ بينيني ليستي نوێنه‌رايه‌تيه‌کاني حکومه‌تي هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ و چۆنييه‌تي په‌يه‌نديکرن به‌و نوێنه‌رايه‌تييانه‌ تکايه‌ سه‌رداني ماڵپه‌ڕي فەرمانگەي پەيوەنديەکاني دەرەوەي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان بکه‌ن.