English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  20 Oct. 2015
قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی پشتیوانیه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌كات

 قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: په‌ڕۆشی و پاڵپشتی وڵاتانی دۆست بۆ هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ چۆنێتی دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌ نێوان داهات و خه‌رجی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابوریه‌كان.

 درێژە ... 

  12 Oct. 2015
لە ڕیسێپسنێکدا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان باڵیۆزخانەی عیراقی فیدرال و نوینەرایەتی حکومەتی هەرێم دەکاتەوە

کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئەنجومەنی بالای ئیسلامی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕیسێپشنە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە لەگەل بالیۆزخانەی عیراقی فیدراڵ و لایەنە سیاسی و ئایینی و کۆمەلایەتیەکانی عیراقی لە هەماهەنگی بەردەوام دادەبن بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ڕەوەندی کوردستانی و عیراقی نیشتەجێی بەریتانیا. نوینەری حکومەتی هەرێم هەروەها ووتی: " عیراق و ناوچەکە  بە بارودۆخیکی قورس و هەستیاردا تێدەپەرێت. شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش هەلێکی زێرین بوو بۆ هەموو گەلانی عیراق بۆ ئەوەی دەست بخەنە ناو دەستی یەك بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو گرووپە تیرۆریستیە. لێرەشەوە ستایشی هێزەکانی عیراق و حەشدی شەعبی و  هێزەکانی پێشمەرگە دەکەم کە گیان لەسەر دەست لە بەرەکانی جەنگن بۆ بەرگریکردن لە گەل و ووڵاتەکەمان."

 درێژە ... 

  10 Oct. 2015
قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك دەخەینە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەر و مامۆستایان

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتاریەت و لێپرسراوی لقەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، سوپاسی ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستانی کرد لە خزمەتکردن بە نیشتمانەکەیان و پێگەیاندنی نەوەکانمان و داواکانیان لە ئێستادا ڕەوایە، بەڵام خۆپیشاندان و بایکۆتکردن چارەسەری گرفتەکانیان ناکات.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ڕاگەیاند، قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان تەنها مامۆستایانی بەڕێزی نەگرتووەتەوە بەڵکو هەرێمی کوردستانی بە گشتی گرتووەتەوە، کەواتە دەبێت هەموومان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای کوردستاندا بکەین و نابێت قەیرانەکان تێکەڵ بە پرسە سیاسیەکان بکرێت و کوردستان بەرەو ئاقارێکی ناجێگیردا ببرێت.

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next