English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  03 Nov. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێم داوا لە بازرگانانی بەریتانیا دەکات ئامادەبوونیان هەبێت لە هەرێمی کوردستان

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو – (KRG-uk.gov.krd) – کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا لەمیانەی ئامادەبوونیان  لە خوانێکی نیوەڕۆی شایستە کە لەلایەن ڕێکخراوی میدل ئیست کە ڕێکخراوێکی باڵای بازرگانی‌یە، داوای کرد کە دەبێ ئامادەبوونی بازرگانی بەریتانی زیاتر هەبێت لە کوردستان. هەروەها دوا زانیارییاندا بە میوانەکان لەوانەش بارۆنێس نیکلسن، نێردەی بازرگانی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی، سەبارەت  بە پەیوەندی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا و شەڕی پێشمەرگە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

نوێنەری حکومەت ووتی "کوردستان هەر بە هەرێمی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی چەندین دەرفەتی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵ، پیشەسازی، پەروەردە و ڕاهێنان لەگەڵ کەرتی نەوت و گاز. بەریتانیا یەکێکە لە هاوبەشەکانمان و هیوادارین کە چەندین کۆمپانیای تری بەریتانی بەشداری بکەن لە ئابووریمان بکەن بە بەرهەم و خزمەتگوزاریە جیهانیەکانیان."

 درێژە ... 

  31 Oct. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا دوا زانیاری لەسەر شەڕی پێشمەرگە دژی داعش و داهاتووی کوردستان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو لە ناو تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا

لەندەن ، شانشینی یەکگرتوو – (KRG-uk.gov.krd) – کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا، دوێنێ شەو دوا زانیاری خستەڕوو بۆ ئامادەبووان کە لە ئاستێکی باڵادا بوون ئەویش لە میانەی سیمینارێك کە لەلایەن گروپی ئەتلەنتیکی ئەوروپی لەناو تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا ڕێکخرابوو، سەبارەت بە شەڕی داعش و داهاتووی شەڕەکە لەناو عێراق. میوانەکان لە چەندین پەرلەمانتار و لۆرد و نوێنەرانی دامەزراوە دیبلۆماسی و بازرگانیەکانی لەندەن پێکهاتبوون.

بەڕێز نوێنەری حکومەتی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان دەبێ چەك و کەلوپەلی سەربازی پێشکەوتوو بدەن بە هێزەکانی پێشمەرگە تاکو بتوانن شکست بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بێنن کە بوونەتە هەڕەشەیەك بۆ سەرتاپای جیهان. لە درێژی قسەکانیدا ووتی "لەگەڵ ئەو پەیوەندیە نائاساییەی کە ئیستا لەگەڵ حکومەتی بەغدا هەیە بەهۆی دواخستنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کە لە دەستوور دیاریکراوە، هەروەها شەڕمان لەگەڵ چەکدارانی داعش، بەڵام کوردستان هەر بە ناوچەیەکی هێمن و ئارام و سەقامگیر ماوەتەوە بە حکومەتێکی بنکە فراوان و دیموکراتی، کە نزیکەی 1.8  ملیۆن پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆی بەشەکانی تری عێراقی لە خۆ گرتووە."

 درێژە ... 

  20 Oct. 2015
كاروان جه‌مال تاهیر: كورد بووه‌ به‌ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی ئه‌وروپاداو حیسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت ‌

له‌ماوه‌ی‌ نۆ ساڵی رابردووی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك نووسینگه‌ بۆ په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ناوچه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌كاری‌ دیپلۆماتی، به‌شێكی دیكه‌ی‌ كاری‌ ئه‌و نووسینگانه‌ بریتییه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ لۆبیكردن، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌م لاواز بێت‌و هه‌میش پچڕپچڕو سه‌ره‌تایی بێت.
بوونی كورد له‌ئه‌ورپا ئه‌وه‌نده‌ له‌مێژ نییه‌،  له‌دوای‌ شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م تاكوته‌را لاوی‌ كورد بۆ خوێندن روویان له‌ئه‌وروپا ده‌كرد، دواتر به‌هۆی شۆڕشه‌كانی‌ كوردستان‌و كاره‌ساته‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان‌و برسێتی‌‌و باری‌ ناهه‌مواری دوای‌ ساڵی‌ 1991، ژماره‌ی‌ كوردی له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا زیاتر كرد.
به‌هۆی زیاتربوونی ژماره‌ی‌ كورد، چالاكی حزبی‌و سیاسی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد، له‌پاڵ بوونی نووسینگه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان رێكخراوی جیاواز له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كورده‌وه‌ له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا دروستكراون، به‌ڵام تێبینی‌‌و سه‌رنج هه‌یه‌ له‌شێوه‌ی‌ كاركردنیان‌و ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت، كه‌ ململانێی حزبی به‌شی گه‌وره‌ی‌ كاره‌كانی‌ داگیركردوون، له‌كاتێكدا پێویست بوو زیاتر كار بۆ ناساندنی كوردو په‌یداكردنی دۆست‌و هاوسۆز بۆ پرسی كورد بكه‌ن.

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next