English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  17 Nov. 2015
شاندێکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی کوردستان دەکەن

شاندێکی گرووپی دۆستایەتی هەموو پارتەکانی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد لە لایەن بەرپرسان و دام و دەزگاکانی هەرێمەوە پێشوازیان لێکرا. شاندی مێوان شانازی خۆیان بەوە دەربڕی کە هاوپەیمانی هەرێمی كوردستانن لە شەڕی دژی تیرۆر و پیرۆزباییان پێشكەش بە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی ئازادكردنی شاری شەنگالەوە لە دەستی تیرۆرستانی داعش كە گرنگییەكی زۆری بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی بە شێوەیەكی گشتی هەیە.

 درێژە ... 

  12 Nov. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان دەکات

لە دانیشتنێکدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە تیشکیشی خستە سەر کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیە دووقوڵیەکانی نێوان بەریتانیا و کوردستان لە ڕوەکانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و کەلتووری. لە لایەکی ترەوە ئاماژەی بە گرنگی سەردانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و پیاوانی کاری کوردستاندا بۆ ووڵاتی بەریتانیا بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدار و کۆمپانیا و پیاوانی کاری ئەو ووڵاتە بۆ پەرە پێدانی پەیوەندیەکان لە ڕووەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ بەریتانیا

 درێژە ... 

  10 Nov. 2015
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ رووداو: چەکمان بۆ کورد ناردووە و بەردەوامیش دەبین

  رووداو -  نیویۆرک - رووداو -  نیویۆرک

دوای زیاتر لە ساڵێک لە دەستپێکردنی شەڕی داعش، کورد هێشتا گللەیی هەیە و دەڵێت ئەمریکا و بەریتانیا چەکی پێوستمان بۆ نانێرن. لە بەرامبەردا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانان و رووسیا بەردەوامن لە وەڵامی پرسیارەکانی رووداو و، لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە شانازییەوە دەڵێن: ئێمە بەردەوامین لە ناردنی چەک و یارمەتی بۆ کورد.

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next