English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  08 Dec. 2015
وتاری کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا لە پێنجەمین کۆنفرانسی نەوت و گاز لە لەندەن

مایەی شانازی‌یە بۆ من کە بە بەشداریم لە پانێلێك لە پێنجەمین کۆنفرانسی نەوت و گاز، وە من خۆم وەك جەنگاوەرێك دادەنێم لەم بوارەدا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ کارم کرد لە هەرە سەختترین کات کە زۆر زەحمەت بوو بۆمان بۆ ڕازیکردنی کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان. ئێستاش بە شانازی‌یەوە دوای هەشت ساڵ دەتوانم بڵێم کوردستان سەدەها کۆمپانیای لە زیاتر لە ٣٥ وڵات لەخۆ دەگرێت، کە بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ حکومەت و گەلەکەمان. دەبێ ئەوە بڵێم کە ئەو هەموو هەوڵدان و تێکۆشانەی لە ماوەی کارکردنم بوە مایەی دڵخۆشیم لەبەرئەوەی دەرەنجام بەرهەمێکی باشی هەبوو.

ئەو ئەزموون و شارەزاییەی لەو بوارە بەدەستم هێنا سوودێکی باشی هەبوو بۆ کاری دیپلۆماسیم، وە هەست دەکەم کە هەردوو بوارەکە پەیوەستن بە یەکترییەوە وە لەلایەنی ئەکادیمیش سیاسەت و ئابووری بە بەردەوامی زۆر سەرنج ڕاکێشن. زانایانی سیاسیش گرنگیەکی تەواو بە دەسەڵاتی ئابووری دەدەن و کە بە کاریگەری سیاسی لێك دەدرێتەوە بەوەی سیاسەتی ڕاست دەسەڵاتی ئابووری بە دەست دێنێ.

 درێژە ... 

  08 Dec. 2015
فەلاح مستەفا بەشداری لە کۆنفڕانسی نەوت و گازی هه‌رێمی کوردستان لە لەندەن دەکات

له‌ میانەی بەشداریکردنی لە پێنجەمین کۆنفڕانسی نەوت و گازی هه‌رێمی کوردستان فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بابەتێکی پێشکەش کرد و تیایدا سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەو پشتگیریانه‌ی کە لە هەرێمی کوردستانی دەکەن و ئاماژەشی بەوەدا کە ئەو کۆنفڕانسە بەڵگەیە بۆ پابەندبوون بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا داو رایگه‌یاند که‌ شانازی ده‌که‌ین به‌ به‌ره‌وپیشه‌وه‌چوون و گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان هاوکات پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی دووپات کردەوە بە بەهێزترکرەدنی ئەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکاندا.

 درێژە ... 

  07 Dec. 2015
پێنجەمین کۆنفڕانسی نەوت و گازی کوردستان -عیراق لە لەندن به‌ڕێوه‌چوو

ده‌سپێکی کۆنفرانسه‌که‌ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتارێکی پێشکەش کرد که‌ تێیدا سوپاسی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی بواری نه‌وت و گازی کرد له‌ پشتگیری به‌رده‌وامیان له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی کوردستان و ووتی که‌ وزه‌و ئابووری له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری جیاناکرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌ قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد که‌ ڕوبه‌ڕووی بوینه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یان که‌ ئیمڕۆ کوردستان به‌ کۆمه‌ڵێک تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ختی سیاسی، ئاسایش و مرۆیی و پێگومان ئابووریش تێده‌په‌ڕێت و مایه‌ی شانازیه‌ که‌ تونیومانه‌ ئه‌م قه‌یرانانه‌ بکه‌ین به‌هه‌لێک بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌موکورتیه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next