English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  16 Dec. 2015
فەلاح مستەفا لەگەڵ وەزیرى دەوڵەتى بەریتانى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کۆبووەوە

وەزیرى دەوڵەتى بەریتانى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست توبایەس ئێلوود سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەگەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان ئەنگەس مەککاى کونسوڵى گشتى بەریتانیاو خاتوو سوهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوون،  هەردوولا باسیان لە رۆل و قارەمانیەتى هێزەکانى پێشمەرگە و ئەو سەرکەوتن و پیشووەچوونانە کرد کە بەم دواییە دژى تیرۆرستانى داعش بەدەستیان هێناوەو ئاماژەى بە سەرکەوتنى پرۆسەى ئازادکردنى سنجار کرد. هاوکات باس لە بارودۆخى ناهەموارى ئاوارەو پەنابەرانى ناوخۆو سوریا کراو تیشک خرایە سەر پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا.

 درێژە ... 

  13 Dec. 2015
دواى بڕیارى نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان رۆژی جیهانی قوربانیانی جینۆساید بەرز راگیرا

بەبۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی جینۆساید و دوبارە نەبوونەوەی، هەروەك نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 9/12 هەموو ساڵێكی بۆ دیاری كردوە، فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى سازدا بۆ لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئێزیدى و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكانی تر، بە سەرۆكایەتی بەڕێز مەحمود حاجی صالح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و محمد قادر هاودیانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و فەلاح مستەفا ئەندامی لیژنەى باڵا و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتانى بیانى لە هەرێم و  نەتەوەی یەكگرووەكان و رێكخراوەكانی بواری جینوساید لە كوردستان.

 درێژە ... 

  09 Dec. 2015
بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ڕادەوەستێت

بەهۆی هاتنی سەری ساڵی نوێوە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی کونسوڵگەری کە خۆی لە دەرکردنی هەموو بریکارنامەکان و ژیاننامە و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانەوە دەگرێت لە بەرواری ١٥-١٢-٢٠١٥ تا بەرواری ٤-١-٢٠١٦ ڕادەوەستێت. ئەو هەنگاوە بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانە چونکە بۆ ڕاییکردنی ئیش و کارەکان دەبێت هەموو ئەو دۆکیومەنتانە بە مێژووی دوای سەری ساڵەوە دەربچێت، بۆیەش هیوادارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست کە بۆ دەرکردنی ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە لە ڕۆژی ٤-١-٢٠١٦ سەردانمان بکەن.

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next