English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  13 Jan. 2016
کاروان جه‌مال تاهیر سه‌ردانی به‌ڕێز تۆنی بلێری کرد

له‌ دیدارێکدا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تا سوپاس و پێزانینی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هاووڵاتیانی گه‌یانده‌ به‌ڕێز تۆنی بلێر له‌ به‌شداری کاراو کاریگه‌ریان له‌ ڕزگارکردنی گه‌ڵانی عێراق له‌ ده‌ست دیکتاتۆریه‌ت، هاوکات به‌ووردی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و شانۆی سیاسی ناوچه‌که‌و پێکدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و تێڕوانینی هه‌رێمی کوردستانی خسته‌ ڕوو له‌ پاش ئازادبوونی عێراق، هه‌روه‌‌ها پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر ڕوبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و  هێزی پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌رد به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش و دواین به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونه‌کان و سه‌رکه‌وتنه‌کان باس کرد.

 درێژە ... 

  08 Jan. 2016
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێم وێڕای پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو هاوکاریانەی بەریتانیا بۆ کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ بەردەوامیدان بەو شەڕە و چۆکدانان بەو تیرۆریستانە و پاککردنەوەی هەموو ناوچەکە لە چەکدارەکانیان و لەناوبردنی ئەو گرووپە بە شێوەیەکی یەکجارەکی پێویستە پێداویستیەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابین بکرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی پێشمەرگە پێویستیان بە چەکی قورس و تەقەمەنی و پێداویستیەکانی تری ڕۆژانە هەیە. پابەندبوونی کوردستانیشی بە شەڕ تا کۆتایی هێنان بەو تیرۆریستانە دووپات کردەوە. 

 درێژە ... 

  31 Dec. 2015
قوباد تاڵەبانی: پێکەوە ساڵی 2016 دەکەین بە ساڵێکی باشتر لە ئەمساڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا بە ئاماژەدان بەوەی، پێکەوە ساڵی 2016 دەکەین بە ساڵێکی باشتر لە ئەمساڵ، بەڵێن دەدات کە"هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێدا کێشە سیاسییەکانمان چارەسەر بکەین، کاری جیدیش دەکەین بۆ ئەوەی باری ئابووری و دارایی هەرێم بخەینەوە سەر رێچکەیەکی دروست".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایدەگەیێنێت:"دەبێ گشت لایەکمان خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەو راستیەی کە دەبێ بەرنامەی تەقەشوفمان بەردەوام بێ و جدیتر خەرجیمان هاوسەنگ بکەین لەگەڵ داهاتمان".
 

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next