English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  08 Feb. 2016
شاندی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ کۆنفرانسی له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی سوریاو ناوچه‌که‌ کرد

شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌ڕێزان د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و کاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا له‌ چوارچێوه‌ی شاندی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ به‌شداری کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی سوریاو ناوچه‌که‌ کرد.

 درێژە ... 

  22 Jan. 2016
کاروان جەمال تاهیر پێشوازی لە شاندێكی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کوردستان دەکات

لە دیدارێكدا شاندی دەزگای گشتی کاروباری مین باسیان لە سەردانە فەرمیەکەی شاندەکەیان کرد بۆ وڵاتی بەریتانیا و ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی ئەنجامیان داوە. شاندەکە بە تێر و تەسەل باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد کە تایبەت بوو بە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا و دەزگاکانی تایبەت بە مین هەڵگرتنەوە لەو وڵاتە، وە هەروەها پلانی نوێ ی کارکردن بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی داعش ئازادکراون. 

 درێژە ... 

  22 Jan. 2016
کاروان جەمال تاهیر لەگەڵ تۆبایەس ئێڵوود کۆدەبێتەوە

تۆبایەس ئێڵوود وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێزانینی ووڵاته‌که‌ی بۆ قوربانیەکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و قارەمانیەتی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگه‌یاند له‌ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، هاوکات ستایسشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردی کرد بۆ لەخۆگرتنی ئەو ژمارە گەورەیەی ئاوارە و پەنابەران کە بارقورسیەکی زۆری خستۆتە سەر شانی حکومەت و گەلی کوردستان بە تایەتیش لەو کات و ساتەدا کە هەرێمی کوردستان بەو قەیرانە داراییە سەختەدا تێدەپەڕێت. به‌ڕێز ئێڵوود دووپاتی پشتگیری و پاڵپشتی حکومەتی وڵاتەکەی کردەوە لە سەقامگیری هەرێمی کوردستانی-عێراق و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next