English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  09 Oct. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە کۆنفرانسی پارتەکانی بەریتانیا دەکات

شانشینی یەکگرتوو، بڕایتن، مانچستەر (uk.gov.krd) – کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لەگەڵ دیپلۆماتکارانی جیهان بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی هەردوو پارتی کرێکاران و پارێزگارانی بەریتانیا کرد. کۆنفرانسەکان گردبوونەوەیەکی گەورە بوون بۆ کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتە سیاسیەکان، پەرلەمانتاران، وەزیرەکان و وەزیرەکانی حکومەتی سێبەر کە ئەمەش دەرفەتێکی زۆری بۆ دیپلۆماتکاران ڕەخساند تاکو لە سیاسەتی بەریتانیا باشتر تێ بگەن، لەوانەش پەرەسەندنی سیاسەتی دەرەوە، وە گفتوگۆکردنی لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان لەگەڵ داڕێژەرانی باڵای سیاسەت و بیرمەندان.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتی: "شانازیەکی گەورەیە کە لە هەردوو کۆنفرانسی پارتی کرێکاران و پارتی پارێزگاران ئاڵای کوردستان بە شەکاوەیی ببینین، لە هەمانکاتدا نیگەرانیەکانی خۆمان بگەیەنینە بەرپرسانی پارتەکان و دیپلۆماتکاران و ڕۆژنامەوانان. یەکەم بەشداریم بوو لەو کۆنفرانسانەی پارتەکان بەڵام بە ڕوون و ئاشکرایی بۆم دەرکەوت پشتیوانیەکی باش هەبوو بۆ کێشەی کورد و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژی داعش. ئارەزوویەکی بەرفراوان هەبوو لای بەریتانیەکان بۆ پشتیوانیکردنی ئێمە کە وەك بابەتێکی گرنگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. توانیم ستایشی بەریتانیا بکەم و هەوڵ بدەم بۆ کاری زیاتر تاکو حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی سەربازی ڕێکوپێکی بکرێت وە سەرچاوەی هاریکاری زیاتر وەدەستبێنین بۆ ئەو بارە قورسەی کە قەیرانی پەنابەران دروستی کردووە کە ژمارەیان دوو ملیۆن پەنابەرە و لە ژێر چنگی داعش ڕایانکردووە، هەروەها داوای پشتیوانیمان کرد بۆ بەدواداچوون کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق تاکوو مامەڵەی ڕێکوپێك لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بەپێی دەستووری عێراقی فیدرال."

 درێژە ... 

  09 Oct. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ کوردستان نیوز: بە بەردەوامی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندیدا بووین بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی هێزی پێشمەرگە دابین بکرێت

کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە دیدارێکدا لەگەڵ گۆڤاری کوردستان نیوز باسی کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەریتانیا و دەڵێت بە بەردەوامی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندیدا بووین بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی هێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ده‌کات له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا وه‌ ئه‌رک و چالاکیه‌کانی له‌ چوارچێوه‌یه‌کی ده‌ستووری و یاسایدا جێبه‌جێ ده‌کات به‌مه‌به‌ستی پەرەپێدان و پاراستنى بەرژەوەندیە سیاسی و دبلۆماسى و ئابورى و كەلتوری و فەرهەنگیەكانی هەرێمی كوردستان و دروست كردنی پەیوەندیەكی پتەو لەگەڵ دامەزراوە حکومى و ناحکومیەکان و پەرلەمان و دامەزراوە گشتیەکانى تر، هه‌روه‌ها په‌یداکردنی پشتگیری و پشتیوانی بۆ پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ هه‌رێمی کوردستان، هاوکات په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی هزرو لێکۆڵینه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندن و شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و په‌یامه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌ویش به‌ئامانجی دروستکردنی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و کاریگه‌ری دروستکردن له‌سه‌ر ڕای گشتی.

 

 درێژە ... 

  08 Oct. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێم داوای هاریکاری زیاتری وەزارەتی گەشەپێدانی نیودەوڵەتی بەریتانیا دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی دیدارێکی لەگەڵ ماسیو ویات سەرۆکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەەراست و باکوری ئەفریقیا لە وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا سازکرد. سەرەتا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی په‌نابه‌رانی کوردستان کرد و باسی ئەوەی کرد کە حکومەتی هەرێم له‌ بارودۆخێکی دارایی خەراپدایه‌ ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی داعش و کێشەی بودجە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵدا‌

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next