English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  24 Aug. 2017
کوردستانیانی دەرەوە لە ڕێگای دەنگدانی ئەلەکترۆنیەوە بەشداری لە پڕۆسەی گشتپرسیەوە دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بە پەیڕەوی ژمارە ٢ ساڵی ٢٠١٧ ڕایگەیاند کەوا پڕۆسەی دەنگدان بۆ گشتپرسی کوردستان بە شێوەی ئەلەکترۆنی دەبێت لە ڕێگای ماڵپەڕی کۆمسیۆنەکە. سەرەتا پڕۆسەی ئەلەکترۆنی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران لە بەرواری ١ – ٧/ ٩/٢٠١٧ دەست پێدەکات. لە بەرواری ٢٣/٩/٢٠١٧ پڕۆسەی دەنگدانی ئەلەکترۆنی بۆ یەك ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.

 درێژە ... 

  27 Jul. 2017
ئاگاداری بۆ مووچه‌خۆرانی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پڕۆسەی ناونووسکردنی مووچەخۆرانی حکومەت ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن دەست پێبکات. ئەوپڕۆسەیە کە لە بەرواری ١/٨/٢٠١٧ دەست پێدەکات و لە بەرواری ٣١/٨/٢٠١٧ کۆتایی دێت. پرۆسه‌که‌ تەنها بۆ تۆمارکردنه‌ نه‌ک بایۆمیتری،  ئامانج لێی ته‌نها کۆکردنەوەی زانیاریەکانه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانیش هاوکار ده‌بێت  بۆ لیژنەی باڵای تۆماری مووچەخۆران که‌ بڕیاری هه‌نگاوی دووه‌م بدات سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی بایۆمیتری بۆ تێکڕای ئەو مووچەخۆرانە‌ی که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانن.  بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ که‌ فۆرمه‌کان وه‌ک داواکراوه‌ له‌ ماوه‌ی دیاریکراودا پڕبکرێته‌وه‌و بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم

 درێژە ... 

  11 Feb. 2016
نادیە موڕاد کچە ئێزیدی ڕزگاربوو لە دەستی داعش ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمانی بەریتانیا دەبێت

دێڤد کامیرۆن لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت ئەوەی لە تواناماندایە بیکەین بۆ لەناوبردنی داعش و ئایدیۆلۆژیا توندڕەوەکەی. ئێمە ڕۆڵی سەرەکی دەبینین لە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی. لە عیراق کە ژمارەیەکی زۆری ئێزیدیەکان تووشی نەهامەتی هاتن لەسەر دەستی داعش، ئەو گرووپە زیاتر لە ٤٩% ی ئەو خاکانەی لەدەستداوە کە پێشووتر کۆنتڕۆڵی کردبوو.  بەردەوامیش دەبین لەو هەوڵانەمان تا کۆتایی هێنان بەو گرووپە شەڕانگێزە فاشیستە

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next